2024-08-30   337     
بانکی ناوەندیی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی نوێی گواستنەوەی دەرەکی بە بەشداری 13 بانکی عێراقی ڕاگەیاند و ئەوەش بە هەنگاوێکى گرنگ ناودەبات.
ئاوێنە: شاندکى بانکى ناوەندیی عێراق لە ئەمریکایە و بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکى بانکی ناوەندی عێراق لە نیویۆرک دەستپێکردنی قۆناغی نوێی گواستنەوەی دەرەکی بە بەشداری 13 بانکی عێراقی ڕاگەیاند کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئامانجی زیادکردنی هەمەجۆری دراو و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕێککەوتنەکە مامەڵەکردن و ڕێکستنەوە بە دراوی یۆرۆ و یوانی چینی و ڕوپیەی هیندی و درهم ئیمارات دەگرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکەى بانکى ناوەندیی جەختیکردووەتەوە، بواری کاری کۆمپانیای چاودێری نێودەوڵەتی E&Y کە پێداچوونەوە بە شێوازى گواستنەوە دەکات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و پابەندبوونیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بانکی ناوەندی عێراقە بە بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی شەفافییەت و ئاسایش لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوەی دەرەکی و زیادکردنی متمانە بە سیستەمی دارایی عێراق.