لیژنەیەك لەبارەی دواكەوتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا پێكهێنرا
  2024-08-31       241       

وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەك دروستبكات، بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دواكەوتنی گەشتەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

ئاوێنە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، بڕیاری دا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دواكەوتنی گەشتەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی بەغدا.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی دواكەوتنی بەشێك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا، پشێوی و دەماقەڵە و شەڕ لەنێوان گەشتیاران و هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا دروست بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×