نرخى گرامێک زێر بە ٨٠ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیرى مایەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیرى مایەوە.
ئاوێنه: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٩٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٠ هەزار و ٤٨٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٥٠٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٠ دۆلار و ٤٨ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگیرى مایەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٥٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٠٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٥١ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٩ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٩٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٢٠ لیرەى تورکى.