لێبوردنی تایبەت بۆ بەشێک لە سزادراوانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.
ئاوێنه: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم رایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە لیستێک لە ناوی سزادراوان رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و لیستی دیکەش ئامادە دەکرێت.
هەندێک لە سزادراوەکان توانای هەڵسوکەوتیان نەماوە و باشتروایە ئازاد بکرێن و ئەو بارگرانییەش لەسەر بەندیخانەکان کەمدەبێتەوە.