بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-09-09       246       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار  ٩٧٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە نۆ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن ٥٠١ هەزار و ٩٧٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٩٧٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە نۆ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن و ٥٠١ هەزار و ٩٧٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×