وەزیری نەوتی عێراق لەئەمەریکا دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت‌و بەپەلە نەشتەرگەریی دڵی بۆ دەکرێت، بەپێی زانیارییەکان ئێستا تەندروستیی وەزیر جێگیرە.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شەممە میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکردەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق کە ئێستا بەسەردانێک لەئەمریکایە، دۆخی تەندروستیی تێکچوه‌و بەپەلە نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە، بەپێی زانیارییەکانیش ئێستا دۆخی تەندروستی وەزیر باشە.
9ی ئه‌م مانگه وەزیری نەوتی عێراق گه‌یشته ئهمهریكاو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كۆبوه‌وه.