لە نزیك ئەو شوێنەی ترەمپ یاری تێدا دەكرێت دەنگی تەقە بیسترا؛ "ترەمپ سەلامەتە"
  2024-09-15       217       

لە نزیك یاریگای گۆڵفەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا ، لەكاتێكدا خۆی لەوێ یاری دەكرد، دەنگی تەقە بیسترا، وتەبێژی كەمپەینەكەی دەڵێت، ترەمپ سەلامەتە.

ئاوێنە: ستیڤن چیونگ، وتەبێژی كەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیەندراوێكدا كورتدا، وتی، ترەمپ سەلامەتە لەدوای ئەوەی دەنگی تەقە بیستراوە لە نزیكی لە ویلایەتی فلۆریدا.

هاوكات دەزگای خزمەتگوزاریی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە لۆكاڵییەكان لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكەن.

هاوكات كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆك بایدن و كامالا هاریسی جێگری ئاگاداركراونەتەوە لە بونی روداوێكی ئەمنی لە نزیك یاریگای گۆڵفی ترەمپ، كاتێك ترەمپ لەوێ خەریكی یاری گۆڵف بوە، هەستیان بە ئاسودەیی كردوە كە زانیویانە ترەمپ سەلامەتە.

روداوەكە لە كاتێكدایە كە دو مانگ لەمەوبەر لە كاتی بانگەشەیەكی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ كراو رزگاری بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×