لە شاری بەسرە گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستڕێژی گولـلە لە خێزانەکەی دەکات سەرجەمیان دەکوژێت.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی قیبلەی باشووری رۆژئاوای شاری بەسرە گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەمانچە دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە.
وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، "ئەو کەسانەی کوژراون لە دایک و باوک و دوو منداڵ پێکهاتوون".
جێگەی ئاماژەیە لەم سێ مانگی رابردوودا ئەمە چوارەمین رووداوی کۆمەڵکوژکردنی خێزانە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار دەکرێن.