فەرماندەیەكی عێراقی لە سوریا كوژرا
  2024-09-20       258       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەكی سەربازیی حزبوڵای عێراقی لەسەر رێگەی فڕۆكەخانەی دیمەشق لەڕێگەی درۆنی ئیسرائیلییەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوەو یەكێك لە پاسەوانەكانیشی برینداربوە.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، روداوەكە سەعات 5 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوە لە نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق كە ماڵی ئەو فەرماندە سەربازییەی حزبوڵای عێراق كە بە "ئەبو حەیدەر" ناوسرابو، لەوێیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو پاسەوانەی لەگەڵیدا بوە برینداربوەو نەكوژراوە.

بەپێی قسەی روانگەی سوری شوێنی كردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلی فەرماندە سەربازییەكەی حزبوڵای عێراق نزیكە لە سەیدە زەینەب كە ناوچەیەكە لە باشوری دیمەشق و فەرماندەكانی حزبوڵای لوبنانی، حزبوڵای سوری، حزبوڵای عێراقی و فەرماندەكانی سوپای پاسداران لەوێ نیشتەجێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×