لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد ئێوارەی دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠ دینار بەرزبوەوە، لە هەمانکاتدا نرخی نەوت و زێڕیش بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.
ئاوێنه: لە ئێستادا بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى دۆلار بەرزبوەوە بەجۆرێک لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هەروەها، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٨٦٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.
هەرچی نرخی نەوتە، لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە، بە جۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی ٠.٩٦٪ بەرزبووەتەوە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش نرخەکەی گەیشتووەتە ٧١.١٨ دۆلار و بە ڕێژەی ١.١٥٪ بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بەرامبەر بە دوو هەزار و ٦٣٢ دۆلارە.