بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-09-25       195       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار  ٧٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن ٩٣٠ هەزار و ٧٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار و ٧٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار و ٧٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×