بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن ٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .