بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٣ ملیۆن و ٢٦ هەزار ٥٩٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن ٧٧٦ هەزار و ٥٩٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٣ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٥٩٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٥٩٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .