شارەزایەکی ئابوریی عێراقی پێشبینیدەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەنێتە 200 دۆلار
  2024-10-06     


شارەزایەکی ئابوریی عێراقی پێشبینیدەکات جەنگی ئێران‌و ئیسرائیل نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەنێتە 200 دۆلار.

ئاوێنه‌: نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوریی عێراقیی پێشبینیکردوە، لەگەڵ فراوانبونی جەنگی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆوە بببینێت، بەشێوەیەک ئەگەر شەڕەکە دەوڵەتانی کەنداو بگرێتەوەو ئێران پەنا بباتەبەر داخستنی گەروی هورمز، ئەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بگاتە 200دۆلار، بەوپێیەی ڕێگریی لەڕۆیشتنی نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرەو بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

مەرسومی ئاماژەی بەسێ سیناریۆی گریمانکراو بۆ شەڕی نەوتیی داهاتوو کردوە:

سیناریۆی یەکەم: ئەگەر ئیسرائیل بەندەرەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج، بەتایبەتی دورگەی خەرج، کە 90%ی هەناردەی نەوتی ئێران تێیدا تێدەپەڕێت، ئەوە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبونەوەی خستنەڕوی نەوتی ئێران بەڕێژەی نزیکەی ملیۆنێک‌و 500 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

ئەم کەمییە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەکان بەبڕی پێنج دۆلار، بەوەش نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 82 دۆلار، لەم حاڵەتەدا ئۆپێک پڵەس ڕەنگە دەستوەردان بکات بەهەڵوەشاندنەوەی سنوردارکردنی بەرهەمهێنان بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی نەوتی ئێران، کە ڕەنگە نرخەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سیناریۆی دوەم: ئەگەر شەڕەکە درێژببێتەوە بۆ ئەوەی تێرمیناڵەکانی هەناردەکردنی نەوت لەکەنداو بەتایبەتیی لەسعودیە بگرێتەوە، ئەوا ڕەنگە نرخی بەرمیلێک بۆ زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبێتەوە.

سیناریۆی سێیەم: ئەگەر ئێران گەروی هورمز دابخات، ئەوا دابینکردنی بڕێکی گەورەی نەوت لەجیهاندا دەبڕێت، بەمەش نرخی بەرمیلێک بۆ نزیکەی 200 دۆلار بەرزدەکاتەوە، جگەلەوەش داخستنەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بارکردنی غازی کەنداو دەبێت کە بەو گەروەدا تێدەپەڕن.

مەرسومی پێیوایە، هەر بەئامانجگرتنێکی ئیسرائیل بۆ پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بەڕێژەی نزیکەی 300 بۆ 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، بەڵام کاریگەریی ئەمە لەسەر نرخی نەوتی جیهانیی سنوردار دەبێت، بەتایبەتیی لەگەڵ گەڕانەوەی لیبیا بەرهەمهێنان بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×