بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار ٩١٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن ١٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنە: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .