بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-10-09       622       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٥ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار  ٧٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٩ ملیۆن ٢٤٩ هەزار و ٧٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٥ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار و ٧٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٩ ملیۆن و ٢٤٩ هەزار و ٧٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×