بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار ٥٨٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار و ٥٨٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥٢ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٥٨٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.