به‌پێی بەدواداچونێكی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، ئەگه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له بری چوار بازنه‌یی، یه‌ك بازنه‌یی بوایه، گۆڕانكارییه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كاندا ده‌هات.
ئاوێنە: ئارام جه‌مال سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له خشته‌یه‌كدا ئه‌نجامی ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه‌یی و یه‌ك بازنه‌یی به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتویان بەراورد كردوە.
به‌پێی خشته‌كه ئەگه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوازی یه‌ك بازنه‌یی بوایه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان زیادی ده‌كردو له 39 كورسییه‌وه ده‌بو به 42 كورسی.
به‌پێچه‌وانه‌وه ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌می ده‌كردو له 23 كورسییه‌وه ده‌بوه 22 كورسی.
هه‌روه‌ك ژماره‌ی كورسییه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات و هه‌ر 15 كورسی ده‌بو، به‌ڵام ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له 7 كورسییه‌وه كه‌می ده‌كرد بۆ 6 كورسی.
هاوكات ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ده‌هات ئەگه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی بوایه به جۆرێك ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بوه چوار و ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ڵوێست ده‌بوه سێ كورسی.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچونه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی كورسییه‌كانی به‌ره‌ی گه‌ل كه 2 كورسییه و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌ك كورسییه وه‌ك خۆی ده‌بو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاقه كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا.
