ئەکاونتەکەی عەلی خامەنەئی بە تێبینییەک ڕاگیرا کە تێیدا هاتووە " X ئەو ئەکاونتانە ڕادەگرێت کە سەرپێچی یاساکانی دەکەن"، بەڵام ڕوون نییە پێشێلکارییەکان چین.
پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ئێکس ئەکاونتێکی نوێی بەناوی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگرت کە دوێنێ بە زمانی عیبری پەیامی بڵاوکردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ی تشرینی یەکەم ئەکاونتەکە ڕاگیرا، لەگەڵ یاداشتێکدا کە تێیدا هاتووە "X” ئەو ئەکاونتانە ڕادەگرێت کە سەرپێچی یاساکانی دەکەن، بەڵام دەستبەجێ ڕوون نەبووەتەوە کە پێشێلکارییەکان چین.
پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسکە، وەڵامی داواکارییەکی ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس (AP)ی بۆ لێدوانی لە بارەیەوە رەتکردۆتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار بە ئاشکرا هێرشی کردە سەر ئێران.
خامنەیی لە وتارێکیدا ڕۆژی هەر هەمان رۆژ وتی کە هێرشەکانی ئیسرائیل " نە پێویستە زیادەڕەوی تێدا بکرێت و نە بە کەم تەماشا بکرێت"، بەڵام خامەنەئی بە ڕوونی داوای تۆڵەسەندنەوەی نەکرد.