محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق و رهجهب تهیب ئهردۆگان، سهرۆك كۆماری توركیا له ئهنقهره كۆبونهوه و تاوتوێ پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵاتیان كرد لەگەڵ چۆنیەتی چالاککردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و گەشەپێداندا.
ئاوێنە: بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، ئهمڕۆ ههینی محەمەد شیاع سودانی لە کۆشکی وەحیدین لە شاری ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوەوە و هەردولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیا تاوتوێ کرد لەگەڵ زیادبونی هەڕەشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆ سەر غەززە و لوبنان و ئەو هێرشانەی کە چەندین وڵاتی ناوچەکەی کردە ئامانج.
ئاماژه بهوهشكراوه، سودانی و ئەردۆگان تاوتوێی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان کرد، بەرامبەر بەو پێشهاتە مەترسیدارانە و ئەو ئاستەنگییەی کە نوێنەرایەتی دەکات، هەروەها هاندانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان بۆ پشتیوانی کردن لە ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ ئاگربەست، و ئاسانکاریکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و گەیاندنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوان، دەستپێکردنی هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی بونی فەڵەستینییەکان لەسەر خاکە مێژوییەکەی خۆیان.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە بەشێکی دیكهی کۆبونەوەکەدا تاوتوێ پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات کرا لەگەڵ چۆنیەتی چالاککردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و گەشەپێداندا.