سوودانی لەبارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە زانیاری دەخاتەڕوو
  2024-11-03       975       

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ڕاستەوخۆ مووچە بدەینە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستووەتە ڕوو، ئەگەر بڵێن پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەغدا بیدات، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە ڕازی دەبێت، ئێمە سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەکەین، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەین.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ئێستادا بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپی دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و هەروەها دەستگرتن بەسەر مووچەكانیان داوا دەكەن عێراق مووچەكانیان دابەش بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×