مەشهەدانی: پێویستە بە کۆدەنگی ئەو یاسایانە تێپەڕێنین کە ناکۆکیان لەسەرە
  2024-11-03       188       

سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو یاسایانەی ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە گفتوگۆ و كۆدەنگی هەموولایەك تێپەڕێندرێن، دەشڵێت، كار لەسەر گەڕانەوەی شكۆ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی نوێی ئەنجووومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەو یاسایانەی ناکۆکیان لەسەرە بەم شێوەیە زانیاری بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عیراق خستووەتەڕوو.

مەحمود مەشهەدانی ڕایگەیاند، ئەو یاسایانەی كە ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە ڕێككەوتن و گفتوگۆ تێپەڕێندرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسا بێ ڕێككەوتنی پێشوەختە خزمەت بە ئەنجوومەنی نوێنەران ناكات و هەڵەیە.

وتیشی: كار لەسەر گەڕانەوەی شكۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین بە جۆرێك، كە خزمەت بە هاوڵاتیان بكات و ئەو یاسایاننە دەركرێن كە بەرژەوەندی گشتی تێدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×