بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-04       283       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٧ ملیۆن و ٩٤٩ هەزار ٤٣٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٧ ملیۆن و ٩٤٩ هەزار و ٤٣٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٣٨٣  ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٤٣٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×