ڤیدیۆ..لە گەشتێكی تاران بۆ ئیستانبوڵدا پیاوێك لەگەڵ وتنەوەی "الله اكبر" هەوڵی كردنەوە دەرگای فڕۆكەكە دەدات
  2024-11-28       774       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەشتی فڕۆكەیەكی كۆمپانیای پێگاسۆسی توركیدا لە تارانەوە بۆ ئیستانبوڵ، پیاوێك بە دەم وتنەوەی "الله اكبر" و هەوڵدەدات دەرگای فڕۆكەكە بكاتەوە لەكاتێكدا كە لە ئاسماندایە، بەڵام كارمەندان و گەشتیارانی نێو فڕۆكەكە رێی لێدەگرن.

ئاوێنە: سەرنشینێكی فڕۆكەكە كە ڤیدیۆی روداوەكەی بۆ بی بی سی ناردوە، وتویەتی، نیو سەعاتمان مابو بۆ نیشتنەوە كاتێك پیاوێك بەدەم وتنەوەی "الله اكبر"ەوە هەوڵی دا دەرگای فڕۆكەكە بكاتەوە، بەڵام كارمەندان و گەشتیارانی فڕۆكەكە توانیان رێگەی لێ بگرن.

بەپێی قسەی ئەو شایەتحاڵەكە، یەكێك لە كارمەندانی فڕۆكەكە لەكاتێكدا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی پیاوەكەی داوە، پیاوەكە بە بۆكس لە دەموچاوی كارمەندەكەی داوەو پاشان چەند گەشتیارێك هاوكاری كارمەندی فڕۆكەكەیان كردوەو توانیویانە پیاوەكە كۆنترۆڵ بكەن.

یەكێك لە گەشتیارانی نێو فڕۆكەكە بە بی بی سی وتوە، ئەو پیاوە ئێرانی نییە، لە لەندەنەوە هاتبوە ئێران بەڵام لە تاران رێگەی پێ نەدرا بچێتە نێو ئێران و بەم گەشتەی پێگاسۆس گەڕێندرایەوە بۆ ئیستانبوڵ.

بەپێی قسەی ئەو كەسەی ڤیدیۆكەی ناردوە بۆ بی بی سی، هیچ كارمەندێكی ئەمنی لەنێو فڕۆكەكەدا نەبوە. وتوشیەتی، لە سەرەتای دەسستپێكردنی گەشتەكەوە ئاگادر بوە كە ئەو پیاوە زۆر بەقورسی هەناسە دەدات بۆیە زانیویەتی كە دۆخی باش نییە.

بەپێی قسەی ئەو گەشتیارە، لەدوای نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە ئیستانبوڵ، پیاوەكە لەلایەن كارمەندانی ئەمنییەوە دەستگیركراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە لێرە كلیك بكە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×