نوێترین زانیاری لەبارەی گرژییەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان لە حەلەب بڵاوکرایەوە
  2024-11-29       345       

ئاژانسی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردەوە بەهۆی گرژییەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان تاوەکو ئیستا ٢٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاژانسی جەزیرەش دەڵێت، شارەکە کەوتووەتە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکان.

ئاوێنە: ماوەی دوو رۆژە شەڕ لەنێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا لە گوندەکانی نزیک حەلەب دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆی دانیشوانی ئەو گوندە ئاوارە بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەلعەرەبییە ١٤ هەزار سوری لەنێو وڵاتەکەدا ئاوارە بوون و ٢٧٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی جەزیرەش دەڵێت، ٧٠ بەشی شارەکە کەوتووەتە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکان و حکومەتی سوریاش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، شارەکە هێشتا لەژێردەستی سوپادایە و رێگری دەکەن لە بەرەوپێشچوونی هێزە چەکدارەکان. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی ١٢ ساڵە چەندان جار گروپە چەکدارەکان هەوڵیان داوە دەست بەسەر حەلەبدا بگرن و لە ساڵی ٢٠١٢ توانیان دەست بەسەر بەشێکی شارەکەدا بگرن کە گەورەترین پارێزگای سوریایە و تەنها ٣١٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختەوە دورە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×