ماڵپەڕی فەرمی یەکگرتوو بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی فراکسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی کوردستاندا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاریکران.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی د. محمد ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێری، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستاندا، کۆبونەوەیەکی سازکرد و باس لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کرا، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت.
هەر بەپێی ئەو میدیایە، لە کۆبونەوەکەدا مستەفا عەبدوڵا بە سەرۆکی فراکسیۆن و هلز بۆتانی بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنەکە و بوخاری جەمیل بە بڕیاردەر دیاریکران.