هەسەدە: داعش روبەرێكی بەرفراوانی لە پارێزگاكانی دێرەزور و حمس كۆنترۆڵ كردوە
  2024-12-05       467       

هەسەدە رایگەیاند، رێكخراوی داعش روبەرێكی بەرفراوانی لە هەردو پارێزگای دێرەزۆر و حمس لە سوریا كۆنترۆڵكردوە. جەختیشدەكاتەوە كە "رێگەنادەین سیناریۆی ساڵی 2014 دوبارە ببێتەوە."

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رێكخراوی داعش كۆنترۆڵكردنی روبەرێكی بەرفراوانی لە پارێزگاكانی حمس و دێرەزۆر راگەیاند، كە چەندین شارو پێگەی ستراتیژی لە دەست هێزەكانی حكومەتی دیمەشق دەرهێناون و رێكخراوە تیرۆریستییەكە هەوڵی گەیشتن بەو ناوچانەی دیكە دەدات كە پارێزراو نین."

هەسەدە وتوشیەتی"هێزەكانمان رێوشوێنی بەرفراوان و توندوتۆڵیان گرتۆتە بەر، بەشێوەیەكی كارا بەرەنگاری هەر هەوڵێكی داعش بۆ كشانی بەرەو ناوچەكانمان دەبنەوەو رێگەنادەن سیناریۆی ساڵی 2014 دوبارە ببێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×