حەسەن عەبدولغەنی، یەکێک لەفەرماندەکانی هەیئەی تەحریری شام ڕایگەیاند "دوای کشانەوەی هەسەدە لەشارەکە، هێزەکانیان بەتەواوی شاری دێرزوریان لەڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنترۆڵکردوە'.
ئاوێنە: ئەم شارە دەوڵەمەندە بەنەوت، دوای پاشەکشەی هێزەکانی هەسەدە کەوتۆتە دەستی چەکدارانی هەیئەی تەحریری شامو فڕۆکەخانەی سەربازی شارەکەشیان کۆنترۆڵ کردووە.
حەسەن عەبدولغەنی دەڵێت هێزەکانیان لەشارۆچکەکانی دیکەی پارێزگای دێرزور بەردەوام دەبن لەپێشڕەویی.
حەسەن عەبدولغەنی یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی هەیئەی تەحریری شام، ئەم گرووپە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەو هاوپەیمانییەی ئۆپۆزیسیۆن کە حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی ڕووخاند.