ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردغان ڕایگه‌یاند، توركیا سنوره‌كانی باشوری خۆی له‌گه‌ڵ سوریا و عێراق له ساڵی داهاتودا مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك هه‌نگاوی سه‌ربازی.
ئاوێنە: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له میانی كۆنفرانسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ویلایه‌تی بالیكێسیر باسی له پرسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و وتی، "له‌ساڵی نوێ‌دا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
وتیشی، "له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥ ه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی باشورمان، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌وێوه دێن، به‌تایبه‌تی پرسی تیرۆر".
سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، "ئێمه ئه‌ركی برایه‌تیمان به‌رامبه‌ر سورییه‌كان بۆ ماوه‌ی ١٣ ساڵه جێبه‌جێكردوه، یارمه‌تی سته‌ملێكراوانمان داوه و له تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕیوین".