پوتن هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان ئاشکرا دەکات
  2024-12-28       2014       

سەرۆکی روسیا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە چالاکبوون.

ئاوێنە: کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا (کرێملن) رایگەیاند "ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانی وتووە؛سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی روسیا لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان چالاکبوون".

کرێملن ئاشکراشیکردووە "لەو کاتەدا شارەکانی گرۆزنی، مۆزدۆک و ڤلادیکافکاز رووبەڕووی هێرشی درۆنەکانی ئۆکرانیا دەبوونەوە و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی روسیا لە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەدابوون".

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان کە گەشتی نێوان باکو و گرۆزنیڤی ئەنجامدەدا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە، ٣٨ سەرنشین گیانیانلەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×