بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی زێڕ و نەوت بە جێگیری مانەوە
  2024-12-30       306       

نرخى گرامێک زێر بە ٨٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیری مایەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبووەوە.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٢٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٠ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٤هەزار و ٢٠٩ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٦١٩ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٤ دۆلار و ٢١ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگیری مایەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٧٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٣٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٨٩ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٨ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە 188 هەزار و ٢٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە هەشت ملیۆن و ١٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×