وەزیری دەرەوەی سوریا بانگهێشتی سعودیە بۆ سەردانی ئەو وڵاتە قبوڵ دەكات
  2024-12-30       330       

ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا رایگەیاند، سعودیە بانگهێشتی كردوە بۆ سەردانی ئەو وڵاتەو ئەمیش لای خۆیەوە بانگهێشتەكەی قبوڵ كردوە.

ئاوێنە: ئەسعەد شیبانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس وتی، بانگهێشتێكی رەسمیم لەلایەن وەزیری دەرەوەی سعودیە پێگەیشت بۆ سەردانكردنی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، "ئەم بانگهێشتە بەوپەڕی خۆشەویستی و خۆشحاڵییەوە قبوڵ دەكەم و جێی شانازیمە لە یەكەم سەردانی دەرەوەی وڵاتدا، نوێنەرایەتی وڵاتەكەم دەكەم."

شیبانی جەختیشی كردۆتەوە كە چاویان لەوەیە پەیوەندییەكی ستراتیژی لە تەواوی بوارەكاندا لەگەڵ سعودیە بونیادبنێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×