ئاژانسی ڕووناهی بڵاوی کردەوە، ژنێکی سووریا بۆ پۆستی پارێزگاری سووەیدا دەستنیشان کرا، دەشڵێن، دیاریكردنی ئەو ژنە بۆ بەڕێوەبەردرنی شارێكی سووریا گرنگی ڕۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی گۆڕانکاری و بەدیهێنانی گەشەسەندندا دەردەخات.
ئاژانسی ڕووناهی سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سووەیدا لە لایەن ژنێکەوە بەمجۆرە زانیاریی خستووەتەڕوو، ژنێکی سووریا بە ناوی سووریا موحسین موحیزاوی وەک پارێزگاری سووەیدا لە حکوومەتی کاتی سووریادا دەستنیشان کرا، ئەو دەستنیشانکردنە لەدوای ئەوە هات کە لە لایەن کەسایەتییە یاساییەکانەوە وەك ئەندامی شاندی حکوومەتی کاتی سووریا دیاریكرا کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقیان کرد.
دەشڵێن، دیاریكردنی ئەو ژنە بۆ بەڕێوەبەردرنی شارێكی سووریا گرنگی ڕۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی گۆڕانکاری و بەدیهێنانی گەشەسەندندا دەردەخات.
جێگای ئاماژەیە، سووریا موحسین موحیزاوی یەکێکە لە ژنانی بەشداریی بزووتنەوەی ئاشتیخوازانەی سوێدە و بەردەوام بەشداریی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی ئەلکەرەمەی کردووە و لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە چەندین جار دەستگیركراوە.