سەدر دەڵێت: هەرکەسێک هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە هاوڵاتی سڤیل نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات و ناکرێت چەکی موسڵمانان رو لە گەلانی ئەوروپا بێت، چونکە بەشێکی زۆری گەلانی ئەمەریکا و ئەوروپا هاوسۆزی فەڵەستینن.
ئاوێنە: موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرییەکان، لەبارەی روداوەکەی ویلایەتی تیو ئۆرلیانز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەرکەسێک هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە هاوڵاتیانی سڤیل بدات نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات وەک ئەوەی لە نیو ئورلیانز یان هەر شوێن و کاتێکی تر رووبدات.
سەدر دڵێت: حکومەتەکان بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی گەلەکەیان ناکەن، نە لە ئەمەریکا و لە هیچ شوێنێکی دیکە، “یترۆریستەکانیش دینی خۆتان بۆ خۆتان دینی خۆمان بۆ خۆمان، ئێوە رقتان لە رۆژئاوایە بۆ ئەوەی ببنە موسڵمان، خوای گەورە دەفەرموێت زۆرلێکردن لە ئایندا نییە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردوەتەوە، موقتەدا سەدر دەڵێت: نابێت ئێمەی موسڵمانان چەکەکانمان روبکەینە گەلانی رۆژئاوا، لەناویشیاندا گەلی ئەمەریکی، چونکە گەلانی ئەوروپا بەدەست تیرۆری ئەوروپی، یان ئەمەریکی و سەهیۆنی دەناڵێنن، ئەوەش پێچەوانەی ئەخلاقی ئاینەکەمانە.
بەوتەی موقتەدا سەدر، زۆرینەی گەلی ئەمەریکی هاوسۆزن لەگەڵ دۆسیەی فەلەستین و تیرۆری سەهیۆنی رەت دەکەنەوە و پاڵپشتی حکومەتەکەشیان بۆ ئەو کیانە رەتدەکەنەوە.