وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: كورد لە سوریا هاوپەیمانمانن
  2025-01-03       468       

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە رایگەیاند، كورد لە سوریا هاوپەیمانی ئێمەن و پێویستە چارەسەری سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان بكرێت.

ئاوێنە: ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ دیمەشق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "پێویستە لە باکوری سوریا چەکەكان بێدەنگ بكرێن و چارەسەری سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی فەرەنسا بکرێت کە کوردن. پێویستە ئاگربەستێکی بەردەوام لە باکوری سوریا جێبەجێ بکرێت".

 وتیشی"ئێمە شان بە شانی کوردان دژی تیرۆر شەڕمان کرد. قبوڵناکەین جارێکی دیکە تیرۆر و توندڕەوی لە سوریا سەرهەڵبداتەوە. ئێمە قبوڵی ناکەین نەژادپەرستی لە سوریا هەبێت."

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، هاوكاری تەكنیكی و یاسایی پێشكەش بە ئیدارەی نوێی سوریا دەكەین بۆ نوسینی دەستورێك بۆ وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×