حزبوڵای لوبنان وادەی پرسەی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشوی گشتیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە گەڕەکی باشوری بەیروت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای تێپەڕبونی ماوەی 60 ڕۆژەی ئاگربەست.
ئاوێنه: وەفیق سەفا، سه‌ركرده له حزبوڵای لوبنان لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی 100 ڕۆژه‌ی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ڕایگه‌یاند، "حزبوڵا لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە دەبێت و لە به‌ره‌و پێشچوندا دەبێت".
سەفا، بەرپرسی یەکەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی حزبوڵای لوبنان، باسی له‌وه‌كرد، کە "پرسەی نەسروڵا دوای 60 ڕۆژ لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە گەڕەکی باشوری بەیروت ئەنجام دەدرێت".
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، سەفا گەشتێکی بۆ شوێنی ڕوداوی تیرۆرکردنی نەسروڵا کردوه و وتویه‌تی، "بونی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و خه‌ڵكانی هاوشێوه‌ی له به‌ره‌ی به‌رخۆدان له ئاسن به‌هێزتره، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوژمن شایەتحاڵی بو".
27ی (ئه‌یلول/9)ی 2024 حەسەن نەسروڵا له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و به‌رپرسی حزبوڵا له گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت كوژرا.