لە ساڵرۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقدا محەمەد شیاع سودانی بڕیار دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەرکرد.
ئاوێنه: نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی رۆژی سوپای عێراقەوە دەستکردن بە جێبەجێکردنی شاری 6 ی کانونی دەرکرد.
پرۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی چەندین یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی سەر بە وەزارەتیی بەرگریی عێراق و لەسەر زەوی سەربازگەی تاجی بونیاددەنرێت.