ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه له‌عێراق په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و داواده‌كات، "چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى سوپا‌و هێزه ئه‌منیه فه‌رمیه‌كاندا بێت"، ده‌شڵێت:"نه‌خێرو هه‌زار جار نه‌خێر بۆ بونى چه‌ك له‌ده‌ستى گروپه نایاساییه‌كاندا".
ئاوێنە: عێراق له6ى كانونى دوه‌مى ساڵى 1921 یه‌كه‌مین یه‌كه‌ى سه‌ربازى سوپاى دامه‌زراند، هێزى هه‌ژموندار هه‌ر له‌یه‌كه‌م چركه‌ساتى دامه‌زراندنى سوپاكه‌دا پان عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان بون، زۆرینه‌یان كۆنه ئه‌فسه‌رى سوپاى عوسمانى بون، دواتر له‌ساڵى 1931 هێزى ده‌ریایى‌و 1937 هێزى ئاسمانى دامه‌زراندو له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوشدا ژماره‌ى گه‌یشته یه‌ك ملیۆن سه‌ربازو به‌پێنجه‌م هێزى جیهان ئه‌ژماركرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه 6ى كانونى دوه‌مى هه‌موو ساڵێك به‌ڕۆژى سوپاى نیشتمانى عێراق داده‌نرێت.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە لەساڵیادی 104 ساڵەی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا په‌یامێكى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق‌و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت".
سەدر ده‌ڵێت:"سەرجەم سەرکردەو ئەندامانی سوپای عێراق، بەهەموو جۆر‌و پێکهاتەکانەوە، لەیادی 104 ساڵەی دامەزراندنیدا، هیوادارم لەسەر خۆشەویستی نیشتمان‌و گەل بەردەوامبن".
له‌كۆتاییشدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق‌و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، نەخێرو هەزارجار نەخێر، بۆ چەک له‌ده‌ستى گروپە نایاساییەکاندا"