ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەكەی لە سوریا پشت لە شەڕڤانانی كورد ناكات و دەشڵێت، نابێت وڵاتانی رۆژئاوا "ساویلكە" بن لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە.
ئاوێنە: ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی وتەیەكدا لە كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتەكەی وتی، نابێت وڵاتانی رۆژئاوا "ساویلكە" بن لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لەپاش روخانی رژێمەكەی ئەسەد.
سەرۆكی فەرەنسا وتی"پێویستە بە بێ ساویلكەبون سەیری گۆڕینی رژێم لە سوریا بكەین."
ماكرۆن جەختیشی كردەوە كە فەرەنسا پشت لە "شەڕڤانانی ئازادیی وەك لە شەڕڤانانی كورد ناكات" كە روبەڕوی گروپە توندڕەوەكان بونەتەوە لە سوریا.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی فەرەنسا وتی، ئێران مەترسی ستراتیژیی و ئەمنیی سەرەكییە بۆ سەر فەرەنساو ئەوروپاو ناوچەكە بەتەواوەتی.