وەفدی دەمپارتی لەگەڵ ئاكەپە كۆبونەوە
  2025-01-06       288       

ئەو وەفدەی دەم پارتی كە سەردانی ئیمرالیان كردبو، ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ وەفدێكی ئاكەپەی دەسەڵاتدار لە توركیا كۆبونەوەو لەدوای كۆبونەوەوەكەش ئاكەپە رایگەیاند، گفتوگۆی "ئەرێنی"یان كردوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، وەفدی دەم پاتی کە پێکهاتبو لە پەرلەمانتاران سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین ئەحمەد تورک کە قەیوم لە جێگەی دانراوە، لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوە.

پاش کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، عەبدوڵا گولەر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێكی كورتدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، گفتوگۆیەكی ئەرێنیمان کرد و لە ڕۆژانی داهاتودا لەوبارەیەوە لێدوانی پێویست دەدرێت.

پاش ئەوەش وەفدەكەی دەم پارتی سەردانی پارتی سەعادەتی كردو لە ئێستا لەگەڵ وەفدێكی ئەو حزبە لە كۆبونەوەدان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×