پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەربارەی مووچە دڵنیایی دەدات
  2025-01-08       283       

پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند بەقاچاخبردنی دۆلاریان سنووردار کردووە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە دەربارەی مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکرێنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر بوونی مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاودەکرێنەوە ڕایگەیاند، “هیچ کێشەیەکی دارایی نییە کە هەڕەشە لە مووچەی فەرمانبەران بکات”.

وتیشی: “یەدەگی بانکی ناوەندی زۆرە و توانای دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە و یەدەگەکانمان بەهێزن”.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکەوتوو بوون لە سنووردارکردنی قاچاخچێتیکردن بە دۆلارەوە و ڕێگەشیان بە بانکەکان داوە، دۆلار هاوردە بکەن.

سەبارەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنیش پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، پارەدانی ئەلیکترۆنی گەشەیکردووە و باشترین سیستەمی ژێرخانی جیهانمان هەیە، جگە لەوەش پڕۆژەیەکمان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکردووە و گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×