ئەحمەد شەرع سەرکردەی نوێی سوریا، یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لەدوای دەستبەکاربوونی لەسوریا، سەردانی تورکیا دەبێت.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکی رایگەیاند "بەم نزیکانە ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرکردەی دەستەی تەحریری شام سەردانی تورکیا دەکات".
راشیگەیاند "لەم گەشتەدا شەرع لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوەو یەکێک لەو بابەتانەی کە شەرعو ئەردۆغان تاوتوێی دەکەن، مەسەلەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت".