دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژردراوی ئەمریكا رایگەیاند، پۆتین داوای كردوە كۆببینەوە، ئێمەش ئامادەكاری دەكەین بۆ كۆبونەوەكە.
ئاوێنە: ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، پوتین دەیەوێت كۆببینەوە، ئێمەش ئامادەكاری دەكەین بۆ كۆبونەوەمان.
ئاماژەی بەوەشدا كە تاوەكو ئێستا وادەی كۆبونەوەكە دیاری نەكراوە.
لەبارەی شەڕی ئۆكرانیا ترەمپ وتی، "سەرۆک پوتین دەیەوێت کۆببینەوە، ئەو تەنانەت بە ئاشکراش ئەوەی راگەیاندوە، ئێمە دەبێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنین، ئەم جەنگە گێژاوێکی خوێناوییە."