لە هێرشێكی ئاسمانی عێراقدا "جێگری والی كەركوك" و پێنج چەكداری دیكەی داعش لە حەمرین كوژران
  2025-01-10       326       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە جۆری ئێف16، جێگری والی كەركوك و پێنج چەكداری دیكەی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین لە كەركوك كوژراون.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر چونەتە ئەو شوێنەی كە رۆژی 7ی ئەم مانگە بە فڕۆكەی ئێف 16 لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی عێراقەوە لە زنجیرە چیای حەمرین لە كەركوك كرایە ئامانج.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر لە پشكینینی ناوچەكەدا شەش تەرمی چەكدارانی داعشیان دۆزیونەتەوە كە لەنێویاندا "جێگری والی كەركوك"ی رێكخراوەكە هەیەو لە هێرشە ئاسمانییەكەی رۆژی 7ی مانگدا كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×