ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاند، نێردراوانی ئەمریکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارییانداوە بە ئیدارەی نوێى سوریا، لە دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان.
ئاوێنە: بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندوە، هۆشدارییەکەی ئەمریکا بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ پاڵنانی سەرکردە نوێیەکانی سوریا بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو هەنگاوەدا.
لە کۆبوونەوەی نێوان دانیال ڕوبینشتاین، نوێنەری پێشوی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریاو ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ڕۆژی چوارشەممەى رابردوو لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، "ئەم دامەزراندنانە یارمەتیدەریان نابێت بۆ پاراستنی ناوبانگیان لە ئەمەریکا".
بەرپرسێکی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنساو ئەڵمانیا، ژان نۆئێل بارۆت و ئانالینا بایربۆک، لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شەراع لە ٣ی ئەم مانگە، پرسی ئەو چەکدارە بیانییەیان وروژاندووە کە لە سوپای سوریا وەرگیراون.
دەستەى تەحریر شام سەرکردایەتی هێرشێکی کرد کە لە ٨ی کانوونی دووەمدا بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای ڕووخاند. لەو کاتەوە حکومەتێک لەو وڵاتە دامەزراو سوپای ئەسەد هەڵوەشایەوە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانەوەی هێزى سەربازى و سوپاى ئەو وڵاتە لە ئارادایە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێکخراوەکە نزیکەی 50 دامەزراندنی ئەنجامداوە، لەنێویاندا لانیکەم شەش چەکداری بیانی لەنێویاندا چینی و ئاسیای ناوەڕاست، ڕەگەزنامەی تورک، میسری و ئوردنی.
دەستە تەحریر شام و گروپە هاوپەیمانەکانی بریتین لە سەدان چەکداری بیانی کە لە ماوەی شەڕی ناوخۆی ١٣ ساڵەدا هاتوونەتە سوریا.
پایتەختە بیانییەکان بە گشتی وەک هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنی چەکدارە بیانییەکان دەڕوانن، گومانیان لەوە هەیە کە ڕەنگە هەندێکیان دوای بەدەستهێنانی ئەزموون لە دەرەوەی وڵات هەوڵی ئەنجامدانی هێرش لە وڵاتەکانی خۆیان بدەن.