سانا: هەوڵێكی داعش بۆ تەقاندنەوەی مەزاری سەیدە زەینەب لە دیمەشق پوچەڵكرایەوە
  2025-01-11       303       

ئاژانسی رەسمی هەواڵی سوریا-سانا، بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان هەوڵێكی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی مەزاری سەیدە زەینەب لە دەوروبەری دیمەشق پوچەڵ كردەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەك لە دەزگای هەواڵگریی گشتیی سوریاوە، بڵاویكردۆتەوە، دەزگاكەیان بە هاوكاری لەگەڵ فەرمانگەی گشتی ئاسایش، سەركەوتوبون لە پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی رێكخراوی داعش بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لەنێو مەزاری سەیدە زەینەب لە نزیك دیمەشقی پایتەخت.

سەرچاوەكەی دەزگای هەواڵگریی سوریا وتوشیەتی، لە ئۆپەراسیۆنی پوچەڵكردنەوەی هەوڵەكەدا، ئەو كەسانە دەستگیركراون كە لە هەوڵی تەقاندنەوەی مەزارەكەوە گلاون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×