هادی عامری: ئه‌مریكیه‌كان هیچ په‌یامێكیان لە بارەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی به‌عێراق نه‌داوه‌
  2025-01-15       271       

هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشەخسیی لەبارەی دەنگۆی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی قسەی لەگەڵ کردوە، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكیه‌كان هیچ په‌یامێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌عێراق نه‌داوه‌".

ئاوێنە: هادی عامری ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، "بەشەخسی لەگەڵ سودانی قسەم کرد، ئەو ڕەتیکردەوە ئەمریکییەکان داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبییان کردبێت‌و په‌یامێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێدابێت".

بەوتەی عامری، ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت درۆو بانگەشەیە، ئه‌وه‌شى وت:"حەشدی شەعبی پارێزەری ئاسایشی عێراقەو هەڵناوەشێتەوە".

لەبارەی دۆخی ئێستای سوریا هادی عامری وتی:"ئەوەی لەوێ دەگوزەرێ، پڕۆژەیەکی زایۆنی-ئەمریکییە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×