وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، 691 كه‌سی بیانیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رجه‌میان سه‌رپێچیان له رێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی مانه‌وه (ئیقامه)دا كردوه، هه‌ربۆیه دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنە: عه‌مید مقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ژماره 24832ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به باری یاسایی كرێكارانی بیانی، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوبونی ماوه‌ی گونجاندنی یاسایی كه تا 12ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 به‌خشرابو، داوای له خاوه‌ن كۆمپانیا، پیشه، پیشه‌سازی و كارگه، چێشتخانه كردبو، هه‌ركه‌سێك كه كه‌سێكی بیانی به پێشێلكردنی یاسای نیشته‌جێبون ژماره 76ی ساڵی 2017 داڵده بدات، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ئه‌م ماوه‌یه‌ی بۆ كۆمپانیاكان دیاریكرابو، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی هه‌واڵگری ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی به‌رفراوان بۆ به‌دواداچونی سه‌رپێچیكاران و ده‌ستگیركردنی 691 سه‌رپێچیكار كه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌سه‌رپێچی داڵده‌ی سه‌رپێچیكارانیان داوه.