مەشهەدانی بەرپرسیارێتی كۆنەبونەوەی پەرلەمان دەخاتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەكان
  2025-01-17       218       

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارێتی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان دەخاتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەكان و دەشڵێت، ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بەرژەوەندیی گەلی عێراق دەبێت.

ئاوێنە: مەحمود مەشهەدانی، لەبارەی تەواونەبونی رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

سەرۆكی پەرلەمان وتوشیەتی"لە سایەى ئەو دۆخەى کە پێویست دەکات لەسەر هەموان لەوپەڕى بەرپرسیارێتیی نیشتمانى دا بین و کار بکەین بۆ خزمەتکردنى گەلەکەمان، رۆژی چوارشەممە کۆبونەوەى پەرلەمان دواخرا بەهۆی ئەوەى رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نەبون".

 مەشهەدانی وتوشیەتی، ئەو دواخستنەى کۆبونەوەى پەرلەمان یەکەمجار نەبوە. جەختیشی كردۆتەوە كە ئەوە ئاڵەنگاریى راستەقینەى بەردەم پەرلەمانە بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکە دەستوری و یاساییەکانى.

سەرۆكی پەرلەمان وتوشیەتی"ئامادەنەبونى رێژەى یاسایى پەرلەمانتاران نەک کاریگەرى لەسەر کارى یاسایی پەرلەمان دەبێت، بەڵکو کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەرژەوەندیى گەلى عێراقیش دەبێت."

سەرۆکى پەرلەمان ئۆباڵى بەرپرسیارێتی تەواو نەبونی رێژەى یاسایی بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی خستۆتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکان و داواشى لە هەمو پەرلەمانتاران کردوە پابەند بن بە ئامادەبون لە کۆبونەوەکانى پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×