حكومەتی ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەزەی‌ پەسەند كرد
  2025-01-17       273       

بە هەزار فەڵەستینی لە غەزە بە تامەزۆییەوە چاوەڕوانی ڕاگرتنی شەڕ و جێبەجێكردنی ئاگربەست دەكەن، ئەمڕۆ حكومەتی ئەمنی ئیسرائیل ڕێككەوتنەكەی پەسەند كرد و بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەمەی داهاتووە، ئاگربەستەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی ئەمنیی و پەسەندكردنی ئاگربەست، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ حكومەتی ئەمنی ئیسرائیل كۆبوویەوە و ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەزەی پەسەند كرد، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەمەی داهاتووە، ئاگربەستەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئازادكردنی زیندانییەكان دەستپێبكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەركات ڕێككەوتنەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی چوارچێوە ئاگربەستەكە، زیندانییانی غەزە ئازاد دەكرێن.

جەختیشی لەوە كردەوە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی‌ ئاگربەست دەست پێبكات.

جێگەی ئاماژەیە، بە هەزار فەڵەستینی لە غەزە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ڕاگرتنی شەڕ و جێبەجێكردنی ئاگربەست دەكەن، چونكە ماوەی ١٥ مانگە لە هێرش دەكرێتە سەریان و زیاتر لە ١٥٦ هەزار كەسیان لێ كوژراو و برینداربووە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ملیۆنیك و ٥٠٠ هەزار كەسی دیكە ئاوارە بوون و لە دۆخێكی سەختی ژیاندان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×